شیعری منداڵان، بە کەیفی گەورەساڵان: خویندنەوەی شیعری کوردیی منداڵان له کوردستانی ئیراندا
سەرنجدان بۆ منداڵ و منداڵیی، وەک چەمک یان قۆناغیکی تایبەت لە ژیانی مرۆڤ، زەمەنیکی زۆر تیناپەڕی. بە گوتەی فلیپ یاریس، لە چاخەکانی ناوەڕاستدا، هیچ هیما و یاماژەیەک بۆ چەمکی منداڵیی لە یارادا نەبووە. ییستا، بە پیچەوانەی سەردەمانی پیشوو، منداڵ وەک بوونەوەریکی هەستیار، شیاوی سەرنج و یاوڕدانەوەی تایبەتە. یەگەر لە ڕابردوودا منداڵ وەک سووژەیەک نەبیندراوە و بۆ «منداڵی»یش، وەک تافیکی ناوازە، هیچ بایەخیک دانەندرابیت. بە بۆنەی دەزگا کۆمەڵایەتییەکانی وەک خیزان و پەروەردە و جیهانی سایبیری، تیڕوانین بۆ منداڵ تووشی گۆڕانی بنەڕەتی بووە. یەکیک لەم بەستینانە کە بۆتە مەکۆی رامان و کارکردن بۆ منداڵان، یەدەبیاتە. لەم ناوەشدا، شیعر، جیگەیەکی تایبەتی هەیە. شیعری منداڵان، بە پیچەوانەی یەو ڕەوتەی کە لە ناوچەی ییمە پەرەی ساندووە، کاریک نییە کە بە یاسانی بە دەستەوە بیت. بەڵکوو پیویستی بە شارەزایی و یەزموونی بەهیزی شاعیرە لە بووارەکانی خویندنەوەی منداڵیی. یەرگیۆمینتی سەرەکی یەم وتارە یەمەیە کە شیعری منداڵان لای ییمە، نەک بە حەزی منداڵان و ڕەچاوکردنی هەستیارییەکانی قۆناغی منداڵیی، بەڵکوو بە خواست و حەزی گەورەکان و بە نزمترین یاستی مەعریفی چالاکانی یەم بوارە بەرهەم دیت. لەم وتارەدا، پاش یاوڕیکی کورت لە چەمکی منداڵ و منداڵیی، باسی تایبەتمەندییەکانی شیعری منداڵان دەکری و هەوڵ یەدریت لە چەندین کتیب و نموونە شیعری کە لەم ساڵانەی دواییدا لە کوردستانی ییران چاپ و بڵاو بۆتەوە، لیکۆڵینەوە بکریت.
- حق عضویت دریافتی صرف حمایت از نشریات عضو و نگهداری، تکمیل و توسعه مگیران میشود.
- پرداخت حق اشتراک و دانلود مقالات اجازه بازنشر آن در سایر رسانههای چاپی و دیجیتال را به کاربر نمیدهد.