سازدانی دژەبیرەوەری له ڕۆمانی کوردیدا: خویندنەوەی سی بەرهەمی عەتا نەهایی

نویسنده:
پیام:
نوع مقاله:
مقاله پژوهشی/اصیل (دارای رتبه معتبر)
چکیده:

به هۆی چەقبەستوویی سازدانی بیرەوەریی میژوویی لەگەڵ ییدیۆلۆژیی دروست کردنی دەوڵەت- نەتەوەدا، سازدانی بیرەوەریی میژوویی پەرەی سەندوووه. دەوڵەت- نەتەوەکان به تایبەت له ڕۆژهه ڵاتی ناویندا دەستیان داوەتە سازدانی بیرەوەریی میژوویی گشتگیر و کەمینه ییتنیکییەکانیان به تایبەت نەتەوەی کورد، بۆ بەرەنگاری، دژه بیرەوەرییان سازاندووه. بۆ باس کردن لە سەر سازاندنەوەی بیرەوەری و ییستراتژییەکانی دژەبیرەوەری، کەڵکمان لە ڕوانگەی بیرەوەریی خەڵکیی ڕیبازی بیرمنگام و بیرۆکەی دژەبیرەوەریی فۆکۆ وەرگرتووه. پیش گریمانەمان یەوە بووه که ڕۆمانی کوردی توانیویەتی یه م سازاندنەوه بگریتە یەستۆ و بۆ یه م مەبەستە له میتۆدی شیکاریی گیڕانەوەیی کەڵکمان وەرگرتووه. ڕۆمانی یەکەمی عەتا نەهایی، گوڵی شۆڕان ، بە شیوازی ڕیالیستی و بە ستراتژیی خویندنەوەی واقیعە سیاسییەکانی ڕابردوو بە نیونجیتیی ترۆماکان، ڕووبەڕووبوونەوەی خەڵک لە بەرامبەر دەسەڵاتی نەخوازراو و کەڵک وەرگرتن لە فۆلکلۆر و بە هیماسازیی کەسایەتییەکان، باس لە ڕووداوگەلیک دەکات کە هاوکات لە نیوان شەڕی یەکەم و دووەمی جیهانی و لە کاتی دروست کردنی دەوڵەت -نەتەوە لە ییران دا، بە سەر خەڵکی کورددا هاتووە و بوونە هۆی پچڕان و یاڵۆزیی بیرەوەری لای یەوان. ڕۆمانی دووەمی نەهایی، باڵندە کانی ده م با، باسی یەزموونی بەرەیەک و یەزموونی شکستەکانی دەکات. یەم ڕۆمانە بە ستراتژیی وەبیرهینانەوە بۆ سازاندنەوەی بیرەوەریی بەرەیەک و هەروەها ڕۆمانتیک کردنەوەی لەحن بۆ پیشاندانی کارەساتی فەرامۆشی، لە بەرەیەک باس دەکات کە بە خولیاکانیان نەگەیشتوون و بیرەورییەکانیان فەرامۆش کراون. ڕۆمانی سییەم، گره وی به ختی هه ڵاڵە، بە خویندنەوەی میژووی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و واقیعە سیاسییەکانی، سیاسی کردنەوەی فۆلکلۆر و کەڵک وەرگرتن لە چیرۆکه کۆنه کان و هەروەها، باس کردنی کیشەی پەنابەری و سازاندنەوەی میژوو، دەیهەویت یەزموونیکی نوی لە بیرەوەریی بەرەیی ساز بکات. لە یەنجامدا، یەم سی ڕۆمانە بە سازدانی بیرەوەریی بەرەیی، دژەبیرەوەرییەک ساز دەکەن کە بیرەوەریی لەخوارەوە بۆ سەره و، لە دژی بیرەوەریی ناسیۆناڵیزمی ییرانی که بیرەوەریی گشتگیری ساز کردووه و لە سەرەوە بۆ خوارە، دەوەستینەوه.

زبان:
کردی
صفحات:
115 تا 133
لینک کوتاه:
magiran.com/p2334363 
دانلود و مطالعه متن این مقاله با یکی از روشهای زیر امکان پذیر است:
اشتراک شخصی
با عضویت و پرداخت آنلاین حق اشتراک یک‌ساله به مبلغ 1,390,000ريال می‌توانید 70 عنوان مطلب دانلود کنید!
اشتراک سازمانی
به کتابخانه دانشگاه یا محل کار خود پیشنهاد کنید تا اشتراک سازمانی این پایگاه را برای دسترسی نامحدود همه کاربران به متن مطالب تهیه نمایند!
توجه!
  • حق عضویت دریافتی صرف حمایت از نشریات عضو و نگهداری، تکمیل و توسعه مگیران می‌شود.
  • پرداخت حق اشتراک و دانلود مقالات اجازه بازنشر آن در سایر رسانه‌های چاپی و دیجیتال را به کاربر نمی‌دهد.
In order to view content subscription is required

Personal subscription
Subscribe magiran.com for 70 € euros via PayPal and download 70 articles during a year.
Organization subscription
Please contact us to subscribe your university or library for unlimited access!