یارسان لە نیوان دوو بەرداشی ڕەوشتی و ئاکاریدا: بە سەرنجدان بە دەقە ئەدەبییەکان
تویژینەوەی بەردەست هەوڵیکە بۆ پیشکەش کردنی دوو گریمانە سەبارەت بە یایینی یارسان. لە گریمانەی یەکەمدا ڕووە ڕەوشتییەکانی یەم یایینە دەخرینە ڕوو. بە وردبوونەوە لە دەقە یارییەکان هەندیک ڕوو و ڕەهەندی ڕەوشتی و سوژەییانە دەردەکەویت، کە جیاوازیان دەکاتەوە لە هەندی یایینی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. گریمانەی دووەم هەوڵیکە بۆ پیشاندانی ڕووە یاکارییەکانی یەم یایینە. بە پیچەوانەی ڕووە ڕەوشتییەکانی یارسان، دەقگەلیکی بی یەژماریش لای یارسان دەست دەکەویت کە زۆرتر جەخت کردنەوەیە لە سەر ڕووی یاکاریی یەم یایینە. یەگەر ڕەوشت بەو ڕوانگەیە پیناسە بکەین کە تییدا «پەیوەندی بە خود» یان «پەیوەندی لەگەڵ خود» دەردەکەویت و گەر یاکاریش بریتی بیت لە کۆد و پرەنسیپەکان، دەتوانین ببینین کە لە دەقە یارسانییەکاندا، ڕەوشت پیگەیەکی بەرز و سەردەستی بە نسبەت یاکارەوە نییە، یەگەر تەنانەت پیگەیەکی خوارتریشی لە چاو یاکاردا نەبیت. یەم لیکۆڵینەوەیە، بە پلەی یەکەم، بە دوای پیشاندانی ناوەرۆکی یەم دوو گریمانەیەیە لە ناو هەندی لە دەقە پیرۆزە یارییەکان. لە یایینی یارساندا، هەر بە هەمان شیوە کە جەخت لە سەر ڕەوشت دەکریت، قامکیش لە سەر یاکار و بەیاکاری بوونیش دادەنری. دەقەکانی یارسان دەمانخەنە نیوان دووفاقەیی و دووبەرداشی لەم چەشنەوە. هەبوونی ڕووی ڕەوشتی، یەم یایینە دوور دەکاتەوە لە یایینە یەکتاپەرستەکان، بەڵام ڕووی یاکاریی یەم یایینە، لیکچوویی زۆریش لە نیوان یەم یایینە و یایینە یەکتاپەرستەکانیش دەردەخات.
ڕەوشت ، ئاکار ، بەسووژەبوون ، یارسان ، زات
پرداخت حق اشتراک به معنای پذیرش "شرایط خدمات" پایگاه مگیران از سوی شماست.
اگر عضو مگیران هستید:
اگر مقاله ای از شما در مگیران نمایه شده، برای استفاده از اعتبار اهدایی سامانه نویسندگان با ایمیل منتشرشده ثبت نام کنید. ثبت نام
- حق عضویت دریافتی صرف حمایت از نشریات عضو و نگهداری، تکمیل و توسعه مگیران میشود.
- پرداخت حق اشتراک و دانلود مقالات اجازه بازنشر آن در سایر رسانههای چاپی و دیجیتال را به کاربر نمیدهد.